| ط±ط§ظ¾غ†ط±طھ ظˆ ط¦ط§ظ…ط§ط± |
 |
ئاماری به‌ڵگه‌نامه په‌سه‌ندكراوه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه دادی و یاساییه‌كان بۆ ساڵی 2009.
به مه‌به‌ستی ئاشنابوون به كار‌و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی دادی‌و یاساییه‌كان له دیوانی وه‌زاره‌تمان بۆ ساڵی 2009، ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه له ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا وه‌ڵامی چه‌ندین نووسراوی داوه‌ته‌وه كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی داد كراوه بێجگه له‌و نووسراوانه‌ی كه تایبه‌ته به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری‌و خۆیه‌تی، یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه بریتییه له په‌سه‌ند كردنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات (هه‌رێمی كوردستان) رێك ده‌خرێن له لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و باڵیۆزخانه‌ی عیراقی له وڵاتانی ده‌ره‌وه به مه‌به‌ستی كارپێكردنی له هه‌رێمی كوردستان پاش ئه‌وه‌ی له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێن، وه هه‌روه‌ها ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه په‌سه‌ندی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ده‌كات كه له هه‌رێمی كوردستان رێك ده‌خرێت كه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌نێردرێت بۆ كارپێكردنی جا به‌ڵگه‌نامه‌كان هه‌ر بابه‌تێك بێت، پاش ئه‌وه‌ی په‌سند ده‌كرێن له لایه‌ن ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی كه لێی ده‌رچووه ئینجا له‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه په‌سه‌ند ده‌كرێت‌و ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراقی ده‌كرێت وه له خواره‌وه خشته‌ی ژماره‌و جۆری ئه‌وه به‌ڵگه‌نامانه‌تان بۆ روون ده‌كه‌ینه‌وه:
1_ بریكارنامه‌ی گشتی كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌رده‌چێ‌و په‌سه‌ند كراوه 2031
2_ بریكارنامه‌ی تایبه‌تی كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌رده‌چێ‌و په‌سه‌ند كراوه 2128
3_ به‌ڵگه‌نامه‌ی جۆراوجۆر كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌رده‌چێ‌و په‌سه‌ند كراوه 2099
كۆی سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌كان كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندیه‌كان په‌سه‌ند كراوه‌و كاری پێده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یان 6258 به‌ڵه‌نامه‌یه.
1/28/2010 4:16:12 AM
|
|