| ظ‡ظ‡â€Œظˆط§عµ ظˆ ع†ط§ظ„ط§ع©غŒ |
 |
به‌رجه‌سته بوونی دڵنیایی جۆری یه‌كێكه له پڕوگرامه‌كانی وه‌زراه‌تی داد
ڕێكه‌وتی 25/7/2010 به‌رێز رؤوف رشید وه‌زیری داد به ئاماده‌بوونی به‌رێز د.لقمان عمر حسين به‌رێوه‌به‌ری گشتی تۆماركردنی خانووبه‌ره، پێشوازی كرد له شاندێكی قوتابخانه‌ی نیشتمانی حكومه‌تی به‌ریتانی بوَ كارگێری كه پێكهاتبوو له به‌رێزان جۆن بیك به‌رێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كان و به‌رێز كریس كوپه‌ر راوێژكاری قوتابخانه به یاوه‌ری به‌رێز د.سه‌باح راوێژكاری وه‌زراه‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دانیشتنێكدا باس له كار‌و پروَژه‌كانی ئێستا و ئاینده‌ی وه‌زاره‌تی داد كرا به تایبه‌ت له رووی كارگێری و جێبه‌جێ كردنی كار‌و ئه‌ركه‌كان. شاندی میوان ستایشی روَڵی وه‌زاره‌تی دادیان كرد له چالاكی و كارایی ئه‌نجامدانی ئه‌رك و فه‌رمانه‌كان به‌تایبه‌ت له رووی كاری داتا كردن و به ئه‌له‌كتروَنی كردنی مامه‌ڵه و تۆمار و دیكۆمێنته‌كان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی توَماركردنی خانووبه‌ره وه‌ك نموونه وه‌رگیرا وه‌كو فه‌رمانگه‌یه‌كی چالاك له رووی كار و كارگێری ئه‌له‌كترۆنی. له‌م باره‌یه‌وه به‌رێز وه‌زیری داد خستیه‌روو كه دوابه‌دوای فه‌رمانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێم بوَ په‌یره‌وكردنی دڵنیایی جۆری له وه‌زاره‌ته‌كاندا، ده‌كرێ بلێین وه‌زاره‌تی داد یه‌كه‌م وه‌زاره‌تی حكوومه‌ت بوو كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری له دیوانی وه‌زراره‌ت داهێنا و ستافێكی كارای بۆ ئاماده‌كرد و ئێستا په‌ره‌پێدان و به‌رجه‌سته‌بوونی دڵنیایی جۆری له كار‌و و كارگێری وه‌زاره‌ت بۆته پلان و پرۆگرامێكی سه‌ره‌كی وه‌زاره‌ت. بێ گومان ئاراسته‌ی دڵنیایی جۆری له كاری حكوومه‌تدا كارزانیێكی نوێیه بوَیه وه‌زیری داد هیوای خواست كه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌بێ له نێوان قوتابخانه‌ی نیشتمانی به‌ریتانی بۆ كارگێری و وه‌زاره‌تی داد بۆ په‌ره‌دان و پێشكه‌ش كردنی زانیاری و پسپوَری له‌م بواره‌دا، شاندی میوان خۆشحاڵی و ره‌زامه‌ندی خۆی خسته‌روو بوَ بره‌ودان به پلان و پرۆگرامه‌كانی تایبه‌ت به كارابوونی فه‌رمانگه‌كانی دڵنیای جۆری.
7/28/2010 3:57:04 AM
|
|