| ظ‡ظ‡â€Œظˆط§عµ ظˆ ع†ط§ظ„ط§ع©غŒ |
 |
بانكی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌یه بۆ هاوكاری كردنی وه‌زاه‌رتی داد
له‌پێناو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی كردن و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه و پلانه‌كانی وه‌زاره‌تی داد و تاوتۆكردنی پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی داد له ئاینده‌دا، ڕێكه‌وتی 13/4/2010 به‌ڕێز (رۆوف رشید) وه‌زیری داد پێشوازی كرد له شاندێكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان (ریچارد مێسك) و (پۆل پرێتیۆر) پسپۆری یاسایی و ئابووری له یه‌كه‌ی په‌ره‌پێدانی كۆمه‌لاَیه‌تی و ئابووری بانكی نێوده‌وڵه‌تی. سه‌ره‌تا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به هاتنیان بۆ كوردستان و له وته‌یه‌كدا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی بانكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ په‌ره‌پێدانی كوردستانیان خسته‌ڕوو له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌ت له بواری پێشخستنی سیستمی دادوه‌ری و سه‌روه‌ری یاسا و ماف په‌روه‌ری، له‌وته‌یه‌كدا به‌ڕێز وه‌زیری داد گوتی: سه‌ربه‌خۆیی سیستمی دادوه‌ری به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داد و ده‌زگاكانی بۆته مایه‌ی پێشكه‌وتن و سه‌روه‌ری یاسا و چه‌سپاندی دادپه‌روه‌ری له كوردستان هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان روونی كرده‌وه كه له ئاینده‌دا پڕۆژه و پلانی نوێمان له‌به‌رده‌ستدایه بۆ په‌ره‌پێدانی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی داد وه‌كو پڕۆژه یاسای داواكاری گشتی و به‌كارخستنی په‌یمانگای دادوه‌ری كه ده‌بێته سه‌كوَێكی پێگه‌یاندن و په‌ره‌پێدانی دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی هه‌روه‌ها تاوتۆكردن و راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی كه كه‌موكورتیان تێدایه، پاشان وه‌زیری داد جه‌ختی كرده سه‌ر چۆنیه‌تی و مه‌ودای هاوكارییه‌كانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی كه وه‌زاره‌تی داد سودی لێ وه‌رگرێ، پاشان پڕۆژه و پلانه‌كانی وه‌زات خرانه‌ڕوو و شاندی میوان له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه پڕۆژه‌كانیان به‌رز نرخاند و به‌ڵێن و ئاماده‌یی بانكی نێوده‌وڵه‌تیان خسته‌ڕوو بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی كردنی وه‌زاره‌تی داد له ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كان.
4/14/2010 3:00:29 AM
|
|