| ظ‡ظ‡â€Œظˆط§عµ ظˆ ع†ط§ظ„ط§ع©غŒ |
 |
باڵیۆز و كونسوڵی به‌ریتانی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دادیان كرد
له‌میانه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان و گۆڕینه‌وه‌ی بیروبۆچوون و تاوتۆكردنی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به گشتی، رێكه‌وتی 2/2/2010 به‌ڕێز (رۆوف رشید) وه‌زیری داد پێشوازی كرد له به‌ڕێز (د.جۆن جه‌نگیز) باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و به‌ڕێز (جێرمی مه‌كادی) كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له كوردستان، له دانیشتنه‌كه‌دا وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، باس له پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كانی عێراق و كوردستان كرا، به‌ڕێز باڵیۆزی ئینگلته‌را خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری عێراق له مانگی ئاینده‌دا و دیموكراتیزه بوونی ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدراڵ، هه‌روه‌ها هیوای خواست كه له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا ئاشتی و ئارامی له عێراق به‌رجه‌سته‌ببێ، پاشان تاوتۆكردنی سیسته‌می یاسایی و دادوه‌ری له كودستان و عێراق ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه بوو، به‌ڕێز وه‌زیری داد روونی كرده‌وه كه سیسته‌می یاسایی و دادوه‌ری له كوردستان به‌ره‌و پێش ده‌چێ و به‌رده‌وام هه‌وڵی پێشخستن و په‌ره‌پێدانی دراوه، به‌لاَم ئێستا له كوردستان ئێمه به‌رده‌وام چاودێری یاساكانمان ده‌كه‌ین و له كاتی پێویستدا به پێی یاسای هه‌مواركردن و راستكردنه‌وه‌ی پێویست ئه‌نجام ده‌ده‌ین كه ببێته مایه‌ی سوودمه‌ندی و پاراستن و به‌رجه‌سته بوونی مافه‌كانی مروَڤـ و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، له كۆتاییدا شاندی میوان هیوای پێشڤه‌چوونی كوردستانیان خواست و جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و به‌رده‌وام بوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و ئینگلته‌را كرد.
2/3/2010 3:50:18 AM
|
|