| ظ‡ظ‡â€Œظˆط§عµ ظˆ ع†ط§ظ„ط§ع©غŒ |
 |
سوپاس گوزاری
به ده‌روونێكی كراوه له ناخه‌وه پڕ به‌دڵ سوپاس گه‌رمی هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و دۆست و براده‌ر و هاولاتیه به‌ڕێزانه ئه‌كه‌م كه هه‌ستی كوردانه و دۆستانه‌ی خۆیان خسته پێش و له كاتی خۆیان دایه ئێمه و ئه‌ركیان كێشا بۆ هاتنه دیوانی وه‌زاره‌تی داد، وه یان به ئیمێڵ و بروسكه و ته‌له‌فۆن ئێمه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی برایانه و دۆستانه به بۆنه‌ی ده‌ست به‌كار بوونم له ((وه‌زاره‌تی داد)) كه بۆ ئه‌مڕۆ و داهاتووم جێگای پێزانینی زیاد و مایه‌ی رێزه له ئێمه‌وه بۆ هه‌مووان، دیسان مایه‌ی ئه‌وه‌یه كه به خۆم بڵێم ئه‌ركێكی پیرۆز له ئه‌ستۆم نراوه و ئه‌بێ به‌وپه‌ڕی هیوا و هیمه‌ت‌و سۆز و هه‌ستی به‌رپرساریه‌تیه‌وه له‌گه‌ڵ باقی هاوه‌ڵه‌كانم له وه‌زاره‌ت‌و ده‌زگای قه‌زاوه به دروستی‌و پشت به یاسا و رێسای شارستانی‌و به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌تی هه‌رێم‌و به ڕووحی كارگوزارییه‌وه ئه‌نجام بده‌م‌و دیسان له‌سه‌رمه به دروستی هه‌وڵ‌و كۆششی ئه‌نجام هێنه‌ر بخه‌مه كار بۆ قۆناغی داهاتوو له خزمه‌تی عه‌داله‌ت و به‌رقه‌راری یاسا له‌م به‌شه‌ی كوردستانی ئازیز.
ئومێدم خوداوه‌ند پشت‌و په‌نای هه‌مووان بێت‌و چه‌ند باره‌ی تر سوپاس‌و پێزانین‌و هه‌ستی پر سۆزم بۆ هه‌موو ئه‌و به‌رێزان‌و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بروسكه‌و نامه‌یان نارد. هیوای سه‌ركه‌وتن‌و ژیان دروستی بۆ هه‌مووان.
دیسان سلاو و رێز و پێزانینم.
رؤوف رشید
وه‌زیری داد
هه‌ولێر
15/11/2009
12/2/2009 2:46:29 AM
|
|