| ظ‡ظ‡â€Œظˆط§عµ ظˆ ع†ط§ظ„ط§ع©غŒ |
 |
له وه‌زاره‌تی داد ڕه‌وشی پێشڤه‌چوونی پایته‌ختی كوردستان تاوتۆ كرا
ڕێكه‌وتی 8/11/2009 به‌ڕێز (ره‌ئوف ره‌شید) وه‌زیری داد پێشوازی كرد له به‌ڕێز (نه‌وزاد هادی) پارێزگاری هه‌ولێر و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی، له دانیشتنێكدا وێڕای پیروَزبایی ده‌ست به‌كاربوونی به‌ڕێز وه‌زیری داد ڕه‌وشی هێمنی و ئارامی پایته‌خت و سه‌روه‌ری یاسا و پێشكه‌وتنی باری ئابووری و نیشته‌جێ تاوتۆ كرا، به‌ڕێز وه‌زیری داد ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه هاوكاری كردنی نێوان دام وده‌زگاكانی حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان و هاوولاتیان زامنی پێشڤه‌چوونه له هه‌موو ڕووێكه‌وه و بێگومان پاراستنی باری هێمنی پایته‌خت و په‌یڕه‌وكردنی یاسا و ڕێنماییه‌كان بنه‌مای چه‌كه‌ره‌كردنی ولاتێكی پێشكه‌وتوو شارستانییه، هه‌روه‌ها بلاَوكردنه‌وی ڕۆشنبیری یاسایی و په‌ره‌پێدانی ئاستی نیشتمان په‌روه‌ری و ولاَت پارێزی ئه‌ركی پیرۆزی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه و ته‌نها ده‌ستنیشان كردنی كه‌م وكورتیه‌كان به‌س نیه بۆ به‌شداری كردن له پێشكه‌وتنی ولاَت به‌ڵكو ڕه‌خنه‌ی بونیادنه‌ر و پێشكه‌ش كردنی ڕێنمایی و پێشنیاری له‌بار ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه به‌تایبه‌ت ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له پێناو زیاتر ڕێكخستنی دام وده‌زگاكانی حكومه‌ت و به‌ربه‌ره‌كانی گه‌نده‌ڵی و په‌یره‌وكردنی شه‌فافیه‌ت له كاره خزمه‌ت گوزارییه‌كاندا و دانانی كه‌سی شیاو له ئیداره و ده‌زگاكان.
11/10/2009 12:24:10 AM
|
|