| گشتاندن و بڕیار و رێنماییه‌کان |
|
رێنمایی په‌سند كردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وولاَت
وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی په‌سندكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی له‌ئه‌ستۆدایه كه له ده‌ره‌وه‌ی وولاَت ده‌رده‌چێت، بۆ كارێكی دیاریكراو له ناوه‌وه‌ی وولاَت به پێچه‌وانه‌شه‌وه، له‌به‌رئه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی تایبه‌ت هه‌یه له دیوانی وه‌زاره‌ت به ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه دادی و یاساییه‌كان، ڕۆژانه هه‌ڵده‌ستێ به به‌ڕێ كردنی كاروباری هاوولاَتیان و په‌سند كردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان، بۆ
ئه‌وه‌ی هاوولاَتیان باشتر ئاشنا و شاره‌زا بن له ڕێنمایی و ڕێكاره‌كانی
ئه‌م كاره له خواره‌وه ده‌خه‌ینه ڕوو:-
1- ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه له كوردستان ده‌رده‌چن:
بۆ ناردنی هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك له‌كوردستان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وولاَت به‌مه‌به‌ستی كارپێكردنیان، سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه له‌لایه‌ن وه‌رگێڕی سوێنددراو وه‌ربگێڕدرێت (ئه‌گه‌ر پێویست بوو) پاشان له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی دادنووسه‌وه په‌سند بكرێت و ئینجا پاش دڵنیابوون له راستی و دروستیان له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی داده‌وه په‌سند ده‌كرێ و له‌دوا قۆناغدا له‌لایه‌ن به‌شی (تصدیقات) له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی فیدراڵ په‌سند ده‌كرێ و ئینجا له‌ده‌ره‌وه‌ی وولاَت كاری پێده‌كرێت.
پێویسته ئاماژه‌ی بۆ بكرێ هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك له‌هه‌ر دام وده‌زگایه‌ك ده‌ربچێت، ده‌بێت له‌پێشدا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیداره‌وه په‌سند بكرێت، ئینجا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داده‌وه په‌سند ده‌كرێت بۆ نموونه (صوره القید) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ په‌سند ده‌كرێت، به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌دایك بوون له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی په‌سند ده‌كرێت، بڕوانامه‌كانی خوێندن به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده یا خوێندنی بالاَ په‌سند ده‌كرێت و پاشان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داده‌وه په‌سند ده‌كرێت.
پێویسته هاوولاَتیان ئاگاداربن ئێمه ته‌نها ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه په‌سند ده‌كه‌ین كه‌له‌و فه‌رمانگانه ده‌رده‌چن كه له رووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن و بۆ وولاَتانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێن و ههربهڵگهنامهیهك كه له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رنه‌چوو بێت ئێمه ناتوانین په‌سندیان بكه‌ین، چونكه له ڕووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان نین.
2- ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی وولاَت ده‌رده‌چن:
هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك یان بریكارنامه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن دام وده‌زگاكانی فه‌رمی وولاَتێكی بیانی ده‌ربچێت بۆ كارپێكردنی له‌ناو هه‌رێمی كوردستان، پێویسته سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن باڵوێزخانه‌ی عێراق یان نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و وولاَته په‌سند بكرێت و پاشان له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر په‌سند ده‌كرێت و له‌دوا قۆناغدا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه دادییه‌كان له‌وه‌زاره‌تی داد په‌سند ده‌كرێت و ئینجا له‌هه‌رێمی كوردستان كاری پێده‌كرێت.
پێویسته له‌سه‌ر هاوولاَتیان تێبینی ئه‌وه بكه‌ن له‌كاتی دروست كردنی بریكارنامه له‌پێش نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یان كونسلگه‌ری عێراقی واژووی خۆیان بكه‌ن له‌سه‌ر بریكارنامه‌كه و نوسخه‌ی ره‌سه‌ن (اصلی) بریكارنامه‌كه بنێرن چونكه كار به نوسخه‌ی فۆتۆكۆپی ناكرێت.
تێبینی //
هاوولاَتیان ده‌توانن له‌هه‌ر جۆره پرسیار و داواكارییه‌كی خۆیان به‌م ئیمیله ئاگادارمان بكه‌نه‌وه تا وهلاَمیان بده‌ینه‌وه:
bpw@mojkurdistan.com
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه دادی و یاساییه‌كان
1/7/2007 6:22:15 AM
|
|