 |
| حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان - وه‌زاره‌تی داد |
|
|
ته‌له‌فۆن: |
2245506 ،2245507 ،2245508 ،2245509 |
| ئیمێل: |
dad@mojkurdistan.com |
| ناونیشان: |
هه‌ولێر/ شه‌قامی
شه‌ست مه‌تری
به‌رامبه‌ر، چوار ریانی فرانسوا میتران-به‌رزه
پردی چوار ڕیانی عینكاوه |
|
 |
|
|
|
|
| بیروبۆچوون و ڕاوێژی یاسایی |
 |
چاوپێکه‌وتنی وه‌زیری داد له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی روداو |
|
|
ماوه‌یه‌كه له هه‌ندێك میدیادا كێشه‌ی ناوزه‌د كردنی به‌رێزان ئه‌ندامانی داواكاری گشتی له یاسا و نووسراوه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت و هه‌ڵوێستی ئه‌و به
درێژه...
|
|
|
|
| گشتاندن و بریار و
رێنمایه‌کان |
|
|
|
|
| Ø¨ÛØ±ÙبÛÚÙÙÙ Ù ÚØ§ÙÛÚÛ ÛØ§Ø³Ø§ÛÛ |
 |
چاوپێکه‌وتنی وه‌زیری داد له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی روداو
ماوه‌یه‌كه له هه‌ندێك میدیادا كێشه‌ی ناوزه‌د كردنی به‌رێزان ئه‌ندامانی داواكاری گشتی له یاسا و نووسراوه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت و هه‌ڵوێستی ئه‌و به‌رێزانه له‌م رووه‌وه كردۆته مادده‌یه‌ك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه لیستی هه‌واڵه‌كانیان، له‌راستیدا ئه‌م كێشه‌یه كێشه‌یه‌كی ته‌فسیریی و فقهی یاسایی و به‌س بهلاَم به‌هه‌ر خواستێك بێ به ئاقارێكی دیكه‌دا ئاراسته.
بۆیه بۆ ئاشنابوون له به‌راییه‌كانی ئه‌م كێشه‌یه و خۆیاكردنی راستییه‌كان روومان كرده به‌ڕێز (رووف رشید) وه‌زیری داد و دادوه‌ر، به سوپاسه‌وه پێشوازی به‌ڕێزیان له ئێمه بووه مایه‌ی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه.
تێبینی: دقی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌وه له روَژنامهی روداو ژماره (93)ی روَژی 11/1/2010 بلاَو بۆته‌وه.
كاروان محه‌مه‌د سین‌و
به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندن له وه‌زاره‌تی داد
• به‌ڕێز وه‌زیری داد ئایا دادوه‌ری یاخود دادگێڕی پله و پیشه‌یه‌كی فه‌رمانبه‌رێتییه و له هه‌ر قوَناغێكی فه‌رمانبه‌رێتیدا هه‌ر ماف په‌روه‌رێك (ده‌رچووی كۆلێژی یاسا) بۆی هه‌یه ببێت یاخود بكرێت به دادوه‌ر؟
وه‌زیری داد: سه‌ره‌تا به‌خێرهاتنتان ئه‌كه‌م و ده‌ست خۆشیتان لێ ئه‌كه‌م كه به ئه‌ركی خۆتان هه‌ڵساون له به‌دواداچوونی راستییه‌كان له‌و بابه‌تانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به وه‌زاره‌تی داد.
به پێی یاسا و عورفی قه‌زائی دادوه‌ر پیشه نییه، به‌ڵكو موقعه(منصب)ه، به پێی یاسا و به گوێره‌ی مه‌رجی زانستی و سیفاتی كه‌سی دیاری كرا‌و له بواری زانستی و یاساناسیدا ئه‌م پێگه‌یه (منصب) ئه‌درێته كه‌سانێك بۆ ئه‌نجامدانی كاری قه‌زائی و قه‌زاوه‌ت به‌ناوی گه‌ل پاش سوێند خواردنی یاسایی تایبه‌ت به دادوه‌ران، چونكه كاتێك دادوه‌ر ده‌ستنیشان ئه‌كرێ یاخود پله‌ی دادوه‌ری پێ ئه‌درێ و ئه‌بێته نوێنه‌ری گه‌ل له ئه‌نجامدانی دادگێڕی و دادپه‌روه‌ری له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی داوا و كێشه یاساییه‌كانی په‌یوه‌ست به ئه‌رك و مافی خه‌ڵك و هاوولاَتیان و مافی گشتی. ئێستا له كوردستان و به گوێره‌ی یاسای كارپێكراو دادوه‌ران سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رین كه به‌پێی یاسا ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ و جیاوازه له وه‌زاره‌تی داد و بۆ خۆی رێسای تایبه‌تی خۆی هه‌یه جیا له وه‌زاره‌تی داد كه دهسهلاَتێكی ته‌نفیزییه، به پێی یاسای وه‌زاره‌تی داد ژماره (13)ی ساڵی 2007 پێكهاته‌ی وه‌زاره‌تی داد به‌م شێوه‌یه‌یه:
1. ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری
2. سه‌رپه‌رشتیاری دادی
3. داواكاری گشتی
4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانووبه‌ره
5. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه دادییه‌كان (ته‌نفیز و كاتب عدل و چاودێری ناكامان ...)
6. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی داد، كه ئه‌ركه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت ئه‌نجام ئه‌دات.
ئه‌م ده‌زگایانه كاری ته‌نفیزی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن نه‌ك قه‌زائی و به‌گوێره‌ی یاسا جیاكراونه‌ته‌وه له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری.
• به‌ڕێز وه‌زیری داد كه‌سانی په‌یوه‌ست له تاوتۆكردنی كێشه یاساییه‌كان و كه‌سانی كاریگه‌ر له گهلاَڵه بوونی بڕیاری كۆتایی كێشه‌یه‌كی یاسایی له ناو دادگادا كێن؟
• وه‌زیری داد: دادگا بریتییه له به‌شێكی دیاریكراو له ده‌زگای قه‌زاوه‌ت و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه له پڕۆسه دادگایی كردن ئاماده ده‌بن بریتین له دادوه‌ر (قازی – حاكم) كه نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دووه‌م ده‌زگای قه‌زاوه‌ته، لایه‌نی دووه‌م كه له به‌رده‌م دادگا ئاماده ده‌بن خاوه‌ن كێشه و پارێزه‌كه‌ی كه داواكاری مافی كه‌سی ئه‌كات و لایه‌نی سێهه‌م نوێنه‌ری داواكاری گشتییه له‌و داوایانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به مافی گشتیه‌وه هه‌یه و له عورفی یاسا پێی ده‌وترێ ( الحق العام).
• به‌ڕێز وه‌زیری داد گوایه یاسای داواكاری گشتی كه له به‌غدا كاری پێ ئه‌كرێ، ئه‌ندامانی داواكاری گشتی به دادوه‌ر ئه‌ژماركردووه ئه‌ی بوَچی له كوردستان لێك نه‌گه‌یشتنێك هه‌یه له‌م رووه‌وه؟
• وه‌زیری داد: پاش بڕیاری ژماره (15) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2006 به گۆڕینی یاسای داواكاری گشتی ژماره (156) ساڵی 1979 له مادده‌یه‌ك ئه‌ڵێ (يعد اعضاء الادعاء المستمرون في الخدمة حكاما وفق الدرجات و الصنوف و الاقدمية و المناصب التي هم عليها عند صدور هذا القانون و تسرى عليهم الاحكام التي تسرى على القضاة و يتمتعون بجميع حقوق القضاة و امتيازاتهم).
ئه‌مه له وه‌قائعی عێراق ژماره (4028) له (12)ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2006 بلاَو كراوه‌ته‌وه. واته ئه‌ندامانی داواكاری گشتی نه‌كراون به دادوه‌ر به‌ڵكه هه‌ندێ ماف و امتیازی دادوه‌ری دانێ كه ناحیه‌ی وه‌زیفی ئه‌گرێت نه‌ك فعلی قه‌زائی! چونكه له هه‌مان بابدا مادده‌ی (1) و (2) و (3) ئه‌ڵێت (يستمر اعضاء الادعاء العام المشمولون باحكام هذا القانون باداء مهامهم المنصوص عليها في قانون الادعاء العام). واتا ئه‌بێ به‌رده‌وام بن له ئه‌نجامدانی كاری خۆیان كه له یاسای داواكاری گشتی هاتووه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بڕگانه‌ی سه‌ره‌وه له یاسای پاشكۆی یاسای داواكاری گشتی كوردستانیش هاتووه كه له وه‌قائیعی كوردستان ژماره (71) له 29/7/2007 بلاَو بۆته‌وه و به ئاشكرا ئاماژه به كاری ئه‌ندامانی داواكاری گشتی ئه‌كات و به‌رده‌وام بوونیان له كار و ئه‌ركی خۆیان كه له یاسای داواكاری گشتی هاتووه.
هه‌روه‌ها له مادده‌ی (2) ئه‌ڵێ (الاسهام مع القضات و الجهات المختصة) وه له ئه‌سباب موجه‌به‌ی ده‌ركردنی یاساكه ناویان ئه‌بات به (الادعاء العام) نه‌ك قازی، واتا جودای كردوونه‌ته‌وه له دادوه‌ر، به‌م جۆره دادگا له سێ لایه‌ن پێك دێت، دادوه‌ر كه قه‌زاوه‌ت ئه‌كات و موقعی دیاره، داواكاری گشتی كه ناوی به‌خۆیه‌وه‌یه مافی گشتی ئه‌پارێزێت و پارێزه‌ر كه مافی تاكه كه‌س ئه‌پارێزێت.
• به‌ڕێز وه‌زیری داد ئه‌ی پێگه‌ی داواكاری گشتی له یاسای پاشكۆی یاسای داواكاری گشتی چۆن ئه‌خوێنرێته‌وه؟
وه‌زیری داد: یاسای ژماره (24)ی ساڵی 2007 له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه و ملحقی یاساكه هاتووه، (يعد اعضاء الادعاء العام المستمرون في الخدمة حكاما وفق الدرجات و الصنوف و الاقدمية و المناصب التي هم عليها عند صدور القانون).
واته ئه‌وه‌ی به‌نده به ماف نه‌ك مركز، وه له یاسای دهسهلاَتی دادوه‌ری كوردستان ژماره (4)ی ساڵی 1992 به‌هه‌مان شت واته بوَ حسابی (صنف و اقدمیه) واته ده‌ره‌جه‌ی وه‌زیفی نه‌ك پێگه‌ی قه‌زاوه‌ت (المنصب القضائي).
ته‌ئكید له سه‌ر ئه‌مه دواتر پڕۆژه‌ی یاسای داواكاری گشتی رێكخرا و له 18/12/2009 درایه وه‌زاره‌تی داد كه ئێستا دیراسه و تاوتۆ ده‌كرێ تا دواتر به‌رز ئه‌كرێته‌وه.
• به‌ڕێز وه‌زیری داد، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 30/12/2009 ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی داواكاری گشتی پاش ئه‌وه‌ی له دیوانی وه‌زاره‌ت له گه‌ڵ به‌ڕێزتان كۆبوونه‌وه و كێشه‌كه‌یان تاوتۆكرا و به‌ڕێزتان هه‌ڵوێستی خۆتان روونكرده‌وه هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی داد له هه‌مان رۆژدا روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌م باره‌یه‌وه له میدیاكان بلاَوكردهوه، كه‌چی ئه‌ندامانی داواكاری گشتی خۆپێشاندانێكیان ئه‌نجامدا بوَ به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان و له چه‌ند میدیاێك چه‌ند لێدوانی جیاواز و نوسینیان بلاَوكردهوه ده‌رباره‌ی ناوزه‌د كردنیان به دادوه‌ر، ئایا به‌ڕێزتان ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌ندامانی داواكاری گشتی چۆن ده‌بینن و كێشه‌كه چۆن سه‌ری هه‌ڵدا؟
وه‌زیری داد: پێشتر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانمان له گه‌ڵ ئه‌ندامان و سه‌رۆكی داواكاری گشتی ئه‌نجام دابوو بۆ تاوتۆ كردنی كێشه‌ی ناوزه‌د كردنیان و ته‌فسیر كردنی یاسای پاشكۆی یاسای داواكاری گشتی، له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه و چاوپێكه‌وتنه‌كاندا كه چه‌ند رۆژێكی خایاند، پێش یه‌كلابوونه‌وه‌ی كێشه‌كه و گه‌یشتن به ئامانجێك و له هه‌نگاوێكی په‌له ئامێزدا، هه‌ندێك له ئه‌ندامانی داواكاری گشتی چه‌ند وتار و نووسینێكیان له‌م باره‌وه له هه‌ندێ میدیادا بلاَوكردهوه به ناوی ((دادوه‌ر)) كه بووه مایه‌ی وروژناندن و قۆستنه‌وه‌ی كێشه‌كه له‌لایه‌ن چه‌ند ده‌زگا و لایه‌نێك و ئاراسته كردنی كێشه‌كه بۆ چه‌ند خواست و مه‌به‌ستی دیكه‌ی دوور له ماف و ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندامانی داواكاری گشتی، به‌داخه‌وه چه‌ند كه‌سانێك له ئه‌ندامانی داواكاری گشتی له په‌له‌په‌ل و هه‌ڵوێستێكی دیراسه نه‌كراودا كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری ئه‌و خواست و مه‌به‌ستانه و به‌بێ گوێدان به متمانه و پله و پایه‌ی یاسایی و وه‌زیفی كه هه‌یانه په‌نایان برده به‌ر مان گرتن و خۆ پێشاندان، هه‌روه‌ها له هه‌ندێ كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌دا دوور له ئه‌ته‌كێتی یاساناسی و ماف په‌روه‌ری، ڕاو بۆچوونی نایاسایی و وته و لێدوانی جوَراوجوَریان ده‌رئه‌بڕی به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری.
هه‌ڵبه‌ت پاراستن و داواكردنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان مافێكی ره‌وای هه‌موو كه‌س و چین و توێژێكه بهلاَم كه‌ی و چوَن؟ كاتێك كێشه‌كانیان پشتگوێ ده‌خرێ و تاوتۆ ناكرێ ئینجا په‌نا ده‌بردرێته به‌ر رێكاری یاسایی نه‌ك كاتێك كه كێشه‌كه له تاوتۆ كردن و هه‌مواركردندا بێ ئه‌وان به‌هه‌ڵوێستێكی دوور له یاساناسان ببن به مادده‌یه‌ك بۆ راگه‌یاندن و شاشه و لاپه‌ڕه‌كانیان پێ پڕ بكه‌نه‌وه و كێشه‌كه به ئاقارێكی ئهجیندهداری دوور له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌ندامانی داواكاری گشتی ئاراسته بكرێتن.
جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه كه له روَژی 31/12/2007 (واتا پێش ده‌ست به‌كاربوونی وه‌زیری دادی ئێستا) له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری كه بریتی بوون له ئه‌ندامانی دادگای ته‌مییز و راوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داد ئه‌م مه‌سه‌له‌یان خستبووه روو و له ئه‌نجامدا راو تهفسیرێكی یاسایی فه‌رمی گهلاَڵه بووه كه (ئه‌ندامانی داواكاری گشتی كاری دادوه‌ری ئه‌نجام ناده‌ن و نابێت ناوی دادور لهخوَیان بنێن) ئه‌م بڕیاره به زۆرینه‌ی ده‌نگ (7) ئه‌ندام له كۆی (8) ئه‌ندام راگه‌یه‌نرا و كاری پێكرا له‌و ساوه تاكو ئێستا كه‌س لاری له‌سه‌رنه‌بوو، هه‌ڵبه‌ت جێگای گومانه كاتێك ئه‌م بابه‌ته ئێستا ده‌وروژێنرێ و هه‌ندێ له ئه‌ندامانی داواكاری گشتی به‌م شێوه‌یه په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر مان گرتن و خۆ پِێشاندان پێش ئه‌وه‌ی رای په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بزانن یاخود بڕیارێكی یاسایی ته‌شریعی له‌م باره‌یه‌وه له په‌رله‌مان ده‌ربچێ، ئه‌م هه‌ڵوێسته هه‌ڵبه‌ت هه‌ڵوێستێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوه له ده‌زگایه‌كی وه‌زاره‌تی داد كه به‌رژه‌وه‌ندی و مافی گشتی ده‌پارێزن و شاره‌زان له چۆنیه‌تی پاراستن و وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌كان به شێوازێكی یاسایی ته‌ندروست، بێگومان مان گرتنیان له كار له‌لایه‌ك و زیان به‌خشه به مافی گشتی و له‌لایه‌كی دیكه كێشه‌كه‌یان ئاڵوز و گوماندار ئه‌كات، چونكه ئه‌لته‌رناتیڤ و رێگه چاره‌ی یاسایی و ته‌شریعی بۆ چاره‌سازی كێشه‌كه‌یان والاَ و كراوه‌ن و هه‌ركێشه‌یه‌ك یاخود نادیاری له یاسایێك به راستكردنه‌وه و هه‌مواركردنی چاره‌سه‌ر ده‌كرێ و ئه‌م رێگه چارانه ئه‌سته‌م و شاراوه نییه به‌تایبه‌ت به‌نیسبه‌ت یاساناسان و مافپه‌روه‌ران.
• به‌ڕێز وه‌زیری داد، ههڵویٍَستی به‌ڕێزتان چی بوو كاتێك ئه‌ندامانی داواكاری گشتی له روَژی 30/12/2009 (روَژی خۆپێشاندان) هاتنه دیوانی وه‌زاره‌ت، وتاری به‌ڕێزتان له‌م رووه‌وه چی بوو؟
وه‌زیری داد: له‌و روَژهدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانمان ئه‌نجامدا به ئاماده بوونی به‌ڕێز سه‌رۆكی داواكاری گشتی و ژماره‌یه‌كی زوَری ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و پێم راگه‌یاندن كه كێشه‌كه‌یان كێشه‌یه‌كی فقهی یاساییه له رێگای یاسا و بڕیاری ته‌شریعی چاره‌سه‌ر ده‌بێ و هه‌ركاتێك ئهژماركران به دادوه‌ر و ناونران به دادوه‌ر ئه‌وسا وه‌زاره‌تی داد وه‌كو پێویست به نووسراوێكی فه‌رمی ئنفیكاكتان ده‌رئه‌كا بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری چونكه دادوه‌ران سه‌ر به ده‌سه‌لاتی دادوه‌رین نه‌ك دهسهلاَتی ته‌نفیزی (وه‌زاره‌تی داد)، هه‌روه‌ها له هه‌مان كاتدا وه‌كو وه‌زاره‌تی داد له‌م باره‌یه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی روَژنامهوانیشمان به‌سه‌ر هه‌موو میدیاكان بلاَو كرده‌وه، بهلاَم هه‌ڵوێست و خۆپێشاندانه‌كه‌یان (وادیاربوو) رووێكی دیكه‌ی هه‌بوو چونكه بۆ نموونه هه‌ندێ له ده‌زگای راگه‌یاندنی دیاریكراو! پێش ئاماده بوونی ئه‌ندامانی داواكاری گشتی له وه‌زاره‌تی داد ئه‌وان ئاماده ببوون، راسته له‌وانه‌یه هه‌موو ئه‌ندامانی داواكاری گشتی ئاگایان له‌م ئاراستهكردنهی پشت كه‌والیس نه‌بێ، بهلاَم كاتێك كه ئه‌بینن كێشه‌كه‌یان ده‌قۆزرێته‌وه بۆ خواست و مه‌رامی دیكه‌ی گوماندار پێویسته ئه‌وان یاسا ناسانه و پیشه‌ییانه هه‌ڵوێستیان هه‌بێ و رێگای یاسایی بگرنه‌به‌ر مادام ئه‌م رێگایانه لێیان نه‌گیراوه، چونكه قۆستنه‌وه و ئاراسته‌كردنی مافه‌كه‌یان به ئاقارێكی دیكه خزمه‌تیان ناكات و كێشه‌كه‌یان ئاڵۆزتر ئه‌كات.
• به‌ڕێز وه‌زیری داد، به‌ڕای به‌ڕێزتان كێشه‌كه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێ؟ و (له‌گه‌ڵ رێزمان بۆ جه‌نابتان) ئایا به‌ڕێزتان تاكڕه‌وانه بڕیاره‌كه‌تان داوه هه‌روه‌ك هه‌ندێ له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن باس ده‌كه‌ن؟!
وه‌زیری داد: وه‌كو پێشتر باسم كرد كێشه‌كه كێشه‌یه‌كی فقهی یاساییه و به هه‌مواركردن و تاوتۆكردن و راستكردنه‌وه‌ی یاسا بڕیاری ته‌شریعی چاره‌سه‌ر ده‌كرێ به پێچه‌وانه‌وه كێشه‌كه‌یان ئه‌بێته پڕۆژه و پردێك بۆ هه‌ندێ خواست و مه‌رامی دیكه كه وه‌كو عه‌ره‌ب گوته‌نی ((لیس له‌م فیها لا ناقه ولا جمل))، بۆیه لێره‌وه داوا له به‌ڕێزان ئه‌ندامانی داواكاری گشتی ئه‌كه‌م كه به هه‌ستێكی نیشتمان په‌روه‌رانه و دوور له بیر‌و بۆچوون و لایه‌نگری سیاسی به‌رته‌سك ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانیان وه‌كو پێویست ئه‌نجام بده‌ن و كێشه‌كه‌یان به شێوه و رێكارێكی یاسایی بخه‌نه به‌رده‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان و هه‌ر یاسا و بڕیارێكی تشریعی له‌م باره‌یه‌وه ده‌بێته مایه‌ی پێگیری هه‌موولایه‌ك.
ئێمه‌ش وه‌كو وه‌زیری داد، یاخود هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له كاتی ئه‌نجامدانی كاری روَژانهی حكومه‌تدا بڕیار و به‌یان و رێنمایی و رێكار و توصیاتی فه‌رمی هه‌یه بۆ راپه‌ڕاندنی كاروباری حكومه‌ت بهلاَم هه‌ریه‌كه‌یان ئاستههێزێكی پێگیری (التزام) جودای هه‌یه و هه‌ریه‌كه‌یان به رێگایه‌ك له رێگا و رێكاره یاساییه‌كان قابیلی هه‌موار كردن و تاوتۆكردنن و هه‌ركاتێك نادیاری و لێكنه‌گه‌یشتنێك له یاسا و بڕیار و به‌یاندا هه‌بوو هه‌ڵبه‌ت قابلی پێداچوونه‌وه‌یه و ئه‌مه‌ش په‌یام و ئامانجی ده‌وڵه‌تی یاسایه كه هه‌موومان كاری بۆ ده‌كه‌ین نه‌ك سه‌پاندنی رایه‌كی دیاریكراو بهگوشارێكی نایاسایی كتوپڕ، ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی داد هه‌ركاتێك بریارێكی ته‌شریعی له په‌رله‌مانی كوردستان یاخود هه‌رشوێنێكی یاسایی په‌یوه‌نددار ده‌ربچێت به‌ناوهێنانی داواكاری گشتی به دادوه‌ر مایه‌ی قبوڵه و ئه‌وكات ئه‌بنه به‌شێك له دهسهلاَتی دادوه‌ری و له دهسهلاَتی ته‌نفیزی (وه‌زاره‌تی داد) جودا ده‌كرێنه‌وه، ئه‌مه حوكمی یاسایه نه‌ك بڕیارێكی ئیداری.
ده‌رباره‌ی په‌یڕه‌و كردنی تاكڕه‌وی وه‌زیری داد له‌م بڕیاره‌دا، به‌ڕێز وه‌زیری داد خستیه‌ڕوو وه‌كو وه‌زیری داد به‌پێی یاسا و دهسهلاَتهكانی خۆی كارئه‌كات كه له یاسای وه‌زاره‌تی داد ژماره (13)ی ساڵی 2007 سه‌رچاوه‌ی گرتووه و هه‌ركاتێك ههردهزگایهكی راگه‌یاندن هه‌ر ته‌شهیر و ناوزهدیهك بخاته پاڵ وه‌زیری داد ئه‌وسا به‌پێی یاسا وه‌زیری داد پارێزه‌ری خۆی دیاری ده‌كات بۆ دادگایی كردنی ئه‌و ده‌زگایه وه‌كو پێویست.
له‌كۆتاییدا سوپاسی به‌ڕێز وه‌زیری داد ده‌كه‌ین بۆ ره‌خساندنی ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌پێناو خۆیاكردنی راستی و به‌راییه‌كانی كێشه‌ی ناوزه‌د كردنی ئه‌ندامانی داواكاری گشتی.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان گوتی: خۆم له ده‌زگایه‌كی قهزائیهوه هاتووم و ئاشنام به رێكاره یاسایی و رێنماییه‌كان كه چۆن كاریان پێ ئه‌كرێ ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی دیكه خۆم له رواڵه‌تدا كه‌سێكی تاكڕه‌و نیم تاكو بڕیاری تایبه‌ت بده‌م به شه‌خصی خۆم و ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه به‌درێژایی ساڵ كارم له گه‌ڵیان ئه‌نجام داوه گه‌واهی ئه‌م راستییه ئه‌ده‌ن، به‌تایبه‌ت ئێستا من نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و حكومه‌تم و سیفه‌تی تاكڕه‌وی به تۆمه‌ت ئه‌زانم و هه‌ر ده‌زگایه‌ك بهتاكڕهو تۆمه‌تبارم بكات یاخود هه‌ر جۆره ته‌شهیرێك ئه‌وسا به سیفه‌تی شه‌خصی و له‌رێگای پارێزهرمهوه په‌نا ده‌به‌مه به‌ر دادگا به كێیسی ناوزراندن داوای قه‌ره‌بوو كردنه‌وه ئه‌كه‌م.
1/13/2010 12:17:20 AM
|
|
|
|
|
| رفراندۆم |
ئایا جیاکردنه‌وه‌ی دادگاکان له وه‌زاره‌تی داد، ده‌بێته هۆی پێشوه‌چوون و سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌لآتی دادوه‌ری له کوردستاندا؟
|
|
|
| کۆی ده‌نگه‌کان: |
|
1457 |
|
|
|
|
|
|
|
|
|